تورکیا: هەرچۆنێک بێت و بەهەرنرخێک بێت دەچینە رۆژهەڵاتی فورات
تورکیا بەهەر نرخێک بێت سورە لەسەر ئەوەی بچێتە رۆژهەڵاتی فورات
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانی سەردانیدا بۆ بارەگای لقی ئاکپارتی لە شاری ئەنتاڵیا رایگەیاند، "تورکیا بەهەر نرخێک بێت سورە لەسەر ئەوەی بچێتە رۆژهەڵاتی فورات، کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی تێدایە".
سوپای تورکیا دەچێتە رۆژهەڵاتی فورات، وەک چۆن چوە عەفرین و جەرابلوس
ئاماژەی بەوەشکرد، "سوپای تورکیا دەچێتە رۆژهەڵاتی فورات، وەک چۆن چوە عەفرین و جەرابلوس، هەرچوۆنێک بێت و بەرهەر نرخێک بێت هیچ گۆڕانێک لە هەڵوێستمان روی نەداوە و رێگەنادەین ئەمریکا هاوشێوەی رێککەوتنی منبج بمانخڵەفێنێت".
هەموو هەنگاوێکی پێویستمان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات گرتوەتەبەر
چاوشئۆغڵو وتیشی، "هەموو هەنگاوێکی پێویستمان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات گرتوەتەبەر، رودەکەینە ئەمریکا و دەڵێین، یان یان پێکەوە دەچینە ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات، یان تورکیا بەتەنها دەچێتە ناوچەکە".
خەندان
