هێڵی ئاسنینی نێوان ئەنكەرا و تاران دەستپێدەكاتەوە

هێڵی ئاسنینی نێوان ئەنكەرا و تاران دەستپێدەكاتەوە
وەزیری گواستنەوەی توركیا ئاشكرای دەكات، كە هێڵی ئاسنینی (شەمەندەفەر) لە نێوان ئەنكەرا و تاران دەستپێدەكاتەوە، ئەمەش جموجۆڵێكی بازرگانی گەورە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە دروست دەكات، جگە لەوەی بۆ هاووڵاتییانی هەردوو لا گرنگی خۆی هەیە.

محەممەد جاهید تورهان وەزیری گواستنەوەی توركیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، هێڵی ئاسنینی ئەنكەرا و تاران كە ماوەیەكی زۆرە راگیرابوو، بە فەرمی لە (١٤-٨-٢٠١٩) دەكرێتەوە.

باسی لەوەش كرد، كە هێڵە ئاسنینەكە تەنیا بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییان نابێت، بەڵكو وەكو كارگۆش بەكاردەهێنرێت و سوودی زۆری بۆ ئابووری هەردوو وڵات دەبێت.

ئێستا هێڵی ئاسنینی نێوان تەورێز و وان هەفتانە جارێك ئەنجام دەدرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە ٢٠١٥ ئەو هێڵە راوەستا و گەشتەكانی راگیران، بەڵام ئێستا بەبێ كێشە گەشتی نێوان تەورێز و وان ئەنجام دەدرێت.

تورهان ئاماژەی دا كە هێڵی ئاسنینی نێوان تاران و ئەنكەراش بە هەمان شێوە بە بێ گێشە و گرفت ئەنجام دەدرێت و سوودیشی بۆ هەردوو لا دەبێت.











باسنيوز
Top