هێڵی ئاسنینی نێوان ئەنكەرا و تاران دەستپێدەكاتەوە
محەممەد جاهید تورهان وەزیری گواستنەوەی توركیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، هێڵی ئاسنینی ئەنكەرا و تاران كە ماوەیەكی زۆرە راگیرابوو، بە فەرمی لە (١٤-٨-٢٠١٩) دەكرێتەوە.
باسی لەوەش كرد، كە هێڵە ئاسنینەكە تەنیا بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییان نابێت، بەڵكو وەكو كارگۆش بەكاردەهێنرێت و سوودی زۆری بۆ ئابووری هەردوو وڵات دەبێت.
ئێستا هێڵی ئاسنینی نێوان تەورێز و وان هەفتانە جارێك ئەنجام دەدرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە ٢٠١٥ ئەو هێڵە راوەستا و گەشتەكانی راگیران، بەڵام ئێستا بەبێ كێشە گەشتی نێوان تەورێز و وان ئەنجام دەدرێت.
تورهان ئاماژەی دا كە هێڵی ئاسنینی نێوان تاران و ئەنكەراش بە هەمان شێوە بە بێ گێشە و گرفت ئەنجام دەدرێت و سوودیشی بۆ هەردوو لا دەبێت.
باسنيوز
