تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لە تانزانیا ١٢٥ کەسی قوربانی

تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لە تانزانیا ١٢٥ کەسی قوربانی
لە دارسەلامی پایتەختی تانزانیا، بەهۆی کەمیی سووتەمەنی، زیاترر لە ١٢٠ کەس پەلاماری تانکەرێکی سووتەمەنی دەدەن تاکوو بەنزینی ناوەوەی لە رێگای سۆندەوە بدزن، بەڵام تانکەرەکە گڕ دەگرێت و دەتەقێتەوە.

ئەو ڕووداوە لە شاری "گۆرودرۆ" لە ٢٠٠ کیلۆمەتریی دارولسەلام و یەکێکە لە شاڕێگەکانی گواستنەوەی سووتەمەنیی ناوچەکە.

بەگوتەی پۆلیس، تانکەرەکە وەرگەڕاوە و خەڵکەکەش بۆ دزینی سووتەمەنییەکەی هەوڵیان داوە، بەڵام تانکەرەکە تەقیوەتەوە و 60 کەس کوژراون و 65 دیکەش بریندار بوون.

لە تانزانیا، یەک لیتر بەنزین، بە سێ دۆلار و 45 سەنتە و هاووڵاتیانیش لە بەرزیی نرخی سووتەمەنی بەگشتی ناڕازین.










باسنيوز
Top