لە هیندستان دەیان كەس گیانیانلەدەستدا و سەدان هەزاری دیكەش بێلانە و ماڵ بون.

لە هیندستان دەیان كەس گیانیانلەدەستدا و سەدان هەزاری دیكەش بێلانە و ماڵ بون.
لە ئەنجامی بارانی بەلێزمە و لافاو، لە هیندستان دەیان كەس گیانیانلەدەستدا و سەدان هەزاری دیكەش بێلانە و ماڵ بون.

147 كەس گیانیانلەدەستداوە


دسەڵاتدارانی هیندستان ئەمرۆ یەكشەممە بڵاویانكردەوە، لە ئەنجامی لافاو لە ویلایەتەكانی كارناتاكا و كیرالا و مەهاراشترا، ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە 147 كەس.

سەدان هەزار كەس بێلانە و ماڵ ماونەتەوە


ئاماژە بەوەشكراوە، تیمەكانی فریاكەوتن بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ رزگاركردنی ژیانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە، كە بەهۆی لافاو و بارانی بەلێزمەوە سەدان هەزار كەس لەو ناوچانە بێلانە و ماڵ ماونەتەوە.

بەپێی زانیاریەكان، لافاو ژمارەیەك پێگە و ناوچەی ولاتی هیندستانی داپۆشیوە، كە لە ریزبەندی كەلوپەل و ناوچە دێرینەكانی جیهاندان.

هاوكات بەهۆی لافاوەكەوە، سەرەڕای ژێرئاوكەوتنی ژمارەیەكی زۆر لە لانەی هاوڵاتیان، خزمەتگوزاری هاتوچۆ بە شەمەندەفەر لەو ناوچانەدا راگیراوە و هاتوچۆكان هەڵوەشێندراونەتەوە.






خەندان
Top