لە هیندستان دەیان كەس گیانیانلەدەستدا و سەدان هەزاری دیكەش بێلانە و ماڵ بون.
147 كەس گیانیانلەدەستداوە
دسەڵاتدارانی هیندستان ئەمرۆ یەكشەممە بڵاویانكردەوە، لە ئەنجامی لافاو لە ویلایەتەكانی كارناتاكا و كیرالا و مەهاراشترا، ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە 147 كەس.
سەدان هەزار كەس بێلانە و ماڵ ماونەتەوە
ئاماژە بەوەشكراوە، تیمەكانی فریاكەوتن بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ رزگاركردنی ژیانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە، كە بەهۆی لافاو و بارانی بەلێزمەوە سەدان هەزار كەس لەو ناوچانە بێلانە و ماڵ ماونەتەوە.
بەپێی زانیاریەكان، لافاو ژمارەیەك پێگە و ناوچەی ولاتی هیندستانی داپۆشیوە، كە لە ریزبەندی كەلوپەل و ناوچە دێرینەكانی جیهاندان.
هاوكات بەهۆی لافاوەكەوە، سەرەڕای ژێرئاوكەوتنی ژمارەیەكی زۆر لە لانەی هاوڵاتیان، خزمەتگوزاری هاتوچۆ بە شەمەندەفەر لەو ناوچانەدا راگیراوە و هاتوچۆكان هەڵوەشێندراونەتەوە.
خەندان
