خامنەیی: کچ و کوڕ بۆیان نییە بەرلە زەماوەند پێکەوە پەیوەندییان هەبێت

 خامنەیی: کچ و کوڕ بۆیان نییە بەرلە زەماوەند پێکەوە پەیوەندییان هەبێت
عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وەڵامی پرسیارێکدا دەڵێت، کچان و کوڕانی ئێران بۆیان نییە، بەرلە زەماوەند پێکەوە پەیوەندییان هەبێت کە بەدەر لە ڕێوشوێنە شەرعییەکان بێت.



ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی ئەو کەسەدا نووسیویە: "هەتا ئەوکاتەی کچ و کوڕ لێک مارە نەکرێن، بە یەکدی نامەحرەمن و هەرچەشنە پەیوەندییەک کە لە دەرەوەی یاسا و ڕێوشوێنە شەرعییەکان بێت و ببێتە هۆی فەساد، ئەو پەیوەندییە ڕێگەپێدراو نییە و حەرامە".



پەیوەندیی نێوان کچان و کوڕان لە ئێران یەک لەو دیاردە کۆمەڵایەتییانەیە کە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، لەو وڵاتە لەلایەن دەسەڵاتەوە جێبەجێ دەکرێت و لەناو شەقام و پارک و شوێنە گشتییەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەن و بە تاوان و قەدەغەکراو دێتە ئەژمار و ڕۆژانە بە سەدان حاڵەتی دەستگیرکران لە شارە جیاجیاکانی ئێران ڕوو دەدات.



هەندێ لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامی لەو باوەڕەدان، بەربەستە مەزهەبی و کۆمەڵایەتییەکان و نەبوونی ئازادیی کۆمەڵایەتی و تاکەکەسی، هاوکات لەگەڵ نەبوونی ئازادیی سیاسی و نەبوونی سیسەمێکی دیموکراتیک، لەو هۆکارانەن کە خەڵک لەو وڵاتە بەتەمای گۆڕانی سیستەمن و لەو دەسەڵاتە ناڕزاین.









باسنيوز
Top