کەسێکی نزیکی هێرشکارەکەی سەر مزگەوتەکەی ئۆسلۆ کوژرا
رۆژی شەممە 10-8-2019، کەسێکی سپیپێشت بە سێ چەکەوە هێرشی کردە سەر مزگەوتی نوڕ لە دەوروبەری ئۆسلۆ و بەهۆی تەقەکردنەوە، کەسێکی بریندار کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11-8-2019، پۆلیسی نەرویج رایگەیاندووە، شەوی رابردوو تەرمی کەسێکی نزیکی هێرشبەرەکە لە ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزراوەتەوە و ”کوشتنەکەش گوماناوییە“.
هەرچەندە هێرشبەرەکەی سەر مزگەوتەکە دەستگیر کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وردەکارییەک و هۆکاری هێرشەکە، ئاشکرا نەکراوە.
باسنيوز
