٤ پارتی سیاسیی تورکیا داوا لە ئەمریكا دەكەن گولەن بگەڕێنێتەوە توركیا
هەر یەک لە پارەتەکانی (ئاكەپە، جەهەپە، پارتی باش و مەهەپە) بەیاننامەیەكیان بە فەرمی داوەتە ئەمریكا و دەڵێن پێویستە گولەن رادەست بكرێتەوە، بەڵام هەدەپە پشتگیری لەو داوایەی ئەو ٤ پارتە سیاسییە نەكردووە.
ماڵپەڕی (BBC)_ی توركی بڵاوی كردەوە، لە كاتێكدا ئەمریكا و توركیا لە دانوستاندندان بۆ ئەوەی بتوانن لەبارەی دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لەسەر سنووری توركیا و سووریا بگەنە رێككەوتن، كەچی ٤ پارتی سیاسی داوایەكی قورس لە ئەمریكا دەكەن.
ئەو ٤ پارتە سیاسییە لە بەیاننامەكەیاندا ئاماژەیان داوە، راستە ئێوە بۆ بابەتی تیرۆر زۆر هەستیارن، بەڵام خۆ بۆ بابەتی كوودەتا ناتوانن ئینكاری هیچ شتێك بكەن، بۆیە ئەوانەی هەوڵی كوودەتایاندا ئێوە داڵدەتان داوە و پێویستە بیانگەڕێننەوە بۆ توركیا.
ساروحان ئۆلووچ ئەندام پەرلەمانی هەدەپە، لەبارەی ئەوەی هەدەپە بۆچی ئیمزای لەسەر ئەو بەیاننامەیە نەكردەوە كە ٤ پارتی سیاسی ئیمزایان لەسەر كردەوە، بۆ میدیاكاران گوتی: ”بابەتەكە تەنیا سنووردار نییە بە گێڕانەوەی گولەن، بەڵكوو هەدەپە داوا دەكات قاچی سیاسی گولەنییەكان ببرێت و دادگایی بكرێت، هەروەها ئەو پارتە سیاسییانەشی پشتگیری ئەویان كردووە با دادگایی بكرێن“.
باسنيوز
