ئەردۆغان: لەم مانگەدا زنجیرەیەک سەرکەوتن تۆماردەکەین
ئاب وەک مانگی سەرکەوتنەکان دەچێتە مێژوەوە
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، ئەمڕۆ شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی رای گشتی کردوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردوە "مانگی ئاب وەک مانگی سەرکەوتنەکان دەچێتە مێژوەوە. خوا یار بێت لە ئابی ئەمساڵیشدا سەرکەوتنێکی نوێ لە زنجیرەی سەرکەوتنە مێژوییەکانماندا بەدەست دەھێنن".
بەردەوام دەبین لە بێھیواکردنی ئەوانەی پلان بۆ راگرتنمان دادەنێن
ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا راشیگەیاندوە: "بەردەوام دەبین لە بێھیواکردنی ئەوانەی پلان بۆ راگرتنمان دادەنێن بە گرتنەبەری چەندین رێگای نھێنی ھەر لە ھێرشی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە بگرە تاکو دەگاتە داونانەوە بۆ ئابوریمان".
ئەم پەیامەی سەرۆکی تورکیا لەکاتێکدایە تورکیا و ئەمریکا رێکەوتنێکیان بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئارام لەسوریا ئەنجامداوە و سوریا و روسیاش رەتیدەکەنەوە.
خەندان
