هێزەکانی ئیسرائیل چوار چەکداری فەلەسەتینییان لەسەر سنورەکانی کەرتی غەزە کوشت
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە چوار چەکداری هێزە میلیشیاکانی فەلەستینیان لەسەر سنوری کەرتی غەزە کوشتوە.
چەکدارە فەلەستینییەکان تەقەیان لەسوپای ئیسرائیل کردوە
بەگوێرەی تویتێکی سوپای ئیسرائیل کەلە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردۆتەوە، چەکدارە فەلەستینییەکان تەقەیان لەسوپای ئیسرائیل کردوە و چەکی قورس و سوکیشیان پێبوە.
تا ئێستا هێزە چەکدارەکانی فەلەستین هیچ رونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام رۆژانە هەواڵی توندوتیژی و روبەروبونەوەی بزوتنەوەی حەماس و هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لەو سنورە روپەری میدیا عەرەبییەکان دادەپۆشێت.
لەئێستادا کەرتی غەزە لەلایەن بزوتنەوەی حەماسی فەلەستییەوە بکۆنترۆڵکراوەو لەماوەی 10 ساڵی رابردودا سێ شەڕی گەورەی لەگەڵ سوپای ئیسرائیل کردوە.
لەساڵی 2005ەوە سوپای ئیسرائیل لەکەرتی غەزە کشاوەتەوە، بەڵام سونرەکانی داخستوە و ناوچەکەی خستۆتە ژێر چاودێری ئاسایشی توندەوە.
خەندان
