تورکیا هێزی پشتیوانی سه‌ربازیی رەوانەی سنورەکانی سوریا دەکات
سوپای تورکیا كاروانێكی دیکەی سه‌ربازیی به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی بۆ یه‌كه‌كانی سه‌ر سنوری سوریا ره‌وانه کردوە
ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا كاروانێكی دیکەی سه‌ربازیی به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی بۆ یه‌كه‌كانی سه‌ر سنوری سوریا ره‌وانه کردوە و کاروانەکە گه‌یشتوه هه‌ردو شارۆچكه‌ی ئاكچاكاله و سروچ له پارێزگای ئورفا.
كاروانه‌كه كه له 15 ئۆتۆمبێل پێكهاتوه و ژماره‌یه‌ك تانك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان هەڵگرتوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، كاروانه‌كه كه له 15 ئۆتۆمبێل و ئامێر پێكهاتوه، له یه‌كه جیاوازه‌كانی توركیاوه ره‌وانه كراوه و له ژماره‌یه‌ك تانك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێكهاتوه.
بەپێی ئاژانسەکە، به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی كاروانه‌كه له شارۆچكه‌كان ده‌رچون و زاندراوه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنوری سوریا جێگیر ده‌كرێن.
خەندان
