وەزیری دەرەوەی ئێران:هێنانی هێزی دەرەکی بۆ کەنداو دەبێتە سەرچاوەی نائارامی لەناوچەکە

وەزیری دەرەوەی ئێران:هێنانی هێزی دەرەکی بۆ کەنداو دەبێتە سەرچاوەی نائارامی لەناوچەکە
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند هێنانی هەر هێزێکی بیانی بۆ کەنداو سەرچاوەی نائارامی زیاتر دەبێت لەناوچەکە و ئێران خۆی دەتوانێت ئاسایشی ناوچەکە بپارێزێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە محمد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەوەڵامی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی جموجڵی کەشتیگەلی لەکەنداو رایگەیاند ئەوان خۆیان ئاسایشی کەنداو رادەگرن و هێنانی هەر هێزێکی بیانی بۆناوچەکە دەبێتە سەرچاوەی نائارامی زیاتر.

وڵاتەکەی سڵناکاتەوە لەروبەروبونەوەی هەر هێزێکی بیانی لەناوچەکە


وەزیری دەئەوەی ئێران وتیشی، وڵاتەکەی سڵناکاتەوە لەروبەروبونەوەی هەر هێزێکی بیانی لەناوچەکە کە ببێتە هۆکاری نائارامی.

لەوبارەیەوە زەریف رایگەیاندوە، کەنداو گرنگی و بایەخێکی مێژویی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و لەوچوار چێوەیەشدا پاراستنی ئاسایشییەکەی لەکاری هەرە پێشینەی وڵاتەکەی بوە، بۆیە هاتنی هەر هێزێکی بیانی بەزیادە دەزانن و پێیانوایە دەبێتە سەرچاوەی نائارامی.

رۆژی دوشەممەی رابردو بریتانیا رایگەیاند هاوبەشی هەنگاوەکەی ئەمریکا دەکات بۆ پاراستنی ئارامی ناوچەکە و چاودێریکردنی کەشتییەکانی.

بەوپێیەی رێگای گواستنەوەی لەسەدا 20ی نەوتی هەمو جیهانە، گەروی هورمز پاش کشانەوەی ئەمریکا لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 خاڵێکی سەرەکی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایە.





خەندان
Top