دۆناڵد ترەمپ: نامەیەکی سێ لاپەڕەیم لە ڕێبەری کۆریای باکورەوە پـێگەیشتوە
نامەکە زۆر ئەرێنیە، بۆیە لەو بڕوایەدام جارێکی دیکە کۆببینەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، رۆژی پـێنجشەممەی رابردو نامەیەکی سێ لاپەڕیی باشی لە کیم جۆنگ ئون، ڕێبەری کۆریای باکور پـێگەیشتوە، کە "نامەکە زۆر ئەرێنیە، بۆیە لەو بڕوایەدام جارێکی دیکە کۆببینەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، کیم جۆنگ ئون لە نامەکەی ناڕەزایی بەرامبەر مانۆڕە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشور دەربڕیوە و وتویەتی، وڵاتەکەی وەک هەڕەشە لێی دەڕوانێت.
جارێکی دیکە دەیڵێمەوە، هیچ تاقیکردنەوەیەکی ناوەکی ناکراوە، هەمو تاقیکردنەوەکان موشەکی مەودا کورت بون
ترەمپ وتیشی، "جارێکی دیکە دەیڵێمەوە، هیچ تاقیکردنەوەیەکی ناوەکی ناکراوە، هەمو تاقیکردنەوەکان موشەکی مەودا کورت بون و هیچ موشەکێکی بالیستی یان مەودا دور تاقی نەکراوەتەوە".
بۆ یەکەمینجار لە 12 ی حوزەیرانی 2018 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور لە سینگاپور کۆبونەوە
بۆ یەکەمینجار لە 12 ی حوزەیرانی 2018 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور لە سینگاپور کۆبونەوە و یاداشتێکی لێکتێگەشتنیان واژۆکرد، کە چەندین سەرەداوی رێکەوتنێکی گەورەی تێدا بەیانکرابو.
کۆبونەوەی دوەمی نێوان هەردو سەرۆک لە 28ی شوباتی ئەمساڵ بو لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام کە تێیدا بەبێ هیچ ئەنجامێک و پێش وادەی دیاریکراوی خۆی کۆبونەوەکە کۆتایهات.
کۆبونەوەی سێیەمی ترەمپ و کیم 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ لە ناوچەی داماڵراوی سەربازی نێوان کۆریای باکور و باشور بۆ جاری بەڕێوەچو.
خەندان
