ڕاگەیاندراوێك لەبارەی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكه‌یه‌كی هاوپەیمانان له‌ به‌غدا

 ڕاگەیاندراوێك لەبارەی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكه‌یه‌كی هاوپەیمانان له‌ به‌غدا
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گوتەبێژێك بە ناوی هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەركردایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان راگەیاندراوێكی لەبارەی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەك له‌ سنووری به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدراڵ بڵاوكردەوە.


گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانان لە هەژماری فەرمی هێزەكەدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ هەینی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانیان له‌ سنووری ره‌زوانیه‌ لێ كه‌وتووەته‌وه‌ خواره‌وه‌، بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی و مادیشی لێ بكەوێتەوە.


ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە بە هۆی كێشەی تەكنیكی بووە، دوای كەوتنە خوارەوەی، توانیویانە فڕۆكەكە بگەڕێننەوە.










باسنيووز
Top