رۆژنامەیەک: لە خەو هەڵسن بەر لەوەی درەنگ بکەوین
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-8-2019، رۆژنامەی (The Daily Star)ـی لوبنانی هەموو لاپەڕەکانی بە رەشی بڵاو کردەوە و لە هەر لاپەڕەیەک، بە هێڵێکی سپی پان، رستەیەکی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیاندا بارودۆخی خراپی لوبنان روون کراوەتەوە.
رۆژنامەکە، کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاو دەبێتەوە، لە لاپەڕەی یەکەمی خۆیدا لەسەر رووپەڕێکی رەش و بە هێڵێکی سپیی پان، نووسیویەتی ”لوبنان“.
رۆژنامەکە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا، ئاماژەی بەوە کردووە، کە هێشتا درەنگ نییە بۆ هەڵسان لە خەو و چاکردنەوەی بارودۆخی سیاسی، ئابووری، دارایی و کۆمەڵایەتیی وڵاتەکەی.
رەستەی لاپەڕەکانی ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی (The Daily Star):
- لاپەرەی دووەم، قەیرانی حکوومی.
- لاپەرەی سێیەم، وتاری تائیفی رۆژ بە رۆژ زیاد دەبێت.
- لاپەرەی چوارەم، قەیرانی زبڵ بەردەوامە.
- لاپەرەی پێنجەم، پیسبوونی ژیگە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.
- لاپەرەی شەشەم، رێژەی بێکاری گەیشتووەتە %25.
- لاپەرەی حەوتەم، چەکی نایاسایی وڵاتی تەنیوە.
- لاپەرەی هەشتەم، زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار لوبنانی لەناو وڵاتەکەیان ئاوارە بوون.
- لاپەرەی نۆیەم، قەرزی گشتیی وڵات گەیشتووەتە 100 ملیار دۆلار.
- لاپەرەی دەیەم، مایەپووچبوون هەڕەشە لە دەزگاکان دەکات.
- لاپەرەی یازدەهەم، دراوی نیشتمانی لە مەترسی دایە.
- لاپەرەی کۆتایی، لە خەو هەڵسن بەر لەوەی بارودۆخ لەدەست دەربچێت.
باسنيوز
