توركیا: بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له سووریا له دیدگای ئێمه نزیك بووه‌ته‌وه
ئاكار دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له تێڕوانینی توركیا له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته تێده‌گات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌وامن و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا بگه‌ینه دوا ئه‌نجام".
ئاكار ئاشكرایكرد، یه‌كێك له ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ ناوچه‌ی ئارام له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا جووڵه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانه و گوتی: "ئه‌نقه‌ره و واشنتن به‌باشی ده‌زانن، له باكووری سووریا به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن".
پێشتریش جێمس جێفری، نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا رایگه‌یاندبوو، "پڕۆژه‌ی نوێ له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیاوه به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ببرێت".
جێفری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "هه‌ڵوێستی توركیا له‌مباره‌یه‌وه تاڕاده‌یه‌ك توند و جدییه، به‌ڵام ئێمه هه‌موو سێكته‌ره‌كان له‌به‌رچاوده‌گرین و تاوتوێ ده‌كه‌ین، له‌وانه‌ش گفتوگۆكردنی لایه‌نی سه‌ربازی".
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا گوتی: "هه‌ندێك ناكۆكی له نێوان بۆچوون و تێڕوانینه‌كانی ئه‌نقه‌ره و واشنتن‌دا هه‌یه له‌و ناوچه‌یه".
k24-
