تەقینەوەیەکی بەهێز لە پایتەختی دانیمارک رووی دا

تەقینەوەیەکی بەهێز لە پایتەختی دانیمارک رووی دا
تەقینەوەیەکی بەهێز لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک رووی دا و تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.

تەقینەوەکە درەنگانی شەوی سێشەممە 6-8-2019 لە باڵەخانەی ئاژانسی باجی دانیمارکی لە ناوەڕاستی کۆپنهاگن رووی داوە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

پۆلیسی دانیمارکی رایگەیاندووە، دوو کەس لەناو باڵەخانەکەدا بوون لە کاتی تەقینەوەکە، بەڵام هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە.

ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی کردووەتەوە، کە بەهۆی تەقینەوەکەوە، وێستگەی شەمەندەفەری ناوچەی نۆرهاڤن داخراوە.










باسنيوز
Top