دوو ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی ئێران له سنووری ئێران و توركیا كوژران و پاسدارێكی دیكه‌ش بریندار بووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم، ئه‌و شه‌ڕه له كاتێكدا روویداوه رۆژی سێشه‌ممه، ئێران و توركیا له شاری ماكۆی سنووریی، یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر سنووره‌كان فراوانتر بكه‌ن.
ئێران و توركیا له رێوڕه‌سمی واژۆكردنی یاداشته‌كه‌دا به‌پێویستیان زانی رێزی بنه‌مانی دراوسێیه‌تی بگیرێت و ئاسایش و ئارامی ناوچه سنوورییه‌كان به‌هاوبه‌شیی نێوان هه‌ر دوو وڵات بپارێزرێت.
k24
