لایەنگرێکی ترەمپ 20 ساڵ زیندانی دەکرێت
سیزەر سیوک، هاووڵاتییەکی ئەمریکایە و لایەنگرێکی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکەی و پارتی کۆماریخوازەکانە.
سیزەر سیوک لە ماوەی نێوان 22 و 26ـی مانگی 10ـی 2018، 16 بۆمبی دەستی بۆ رکابەرەکانی دۆناڵد ترەمپ ناردووە، کە هیچیان نەتەقیونەتەوە.
سیوک لە دادگای نیویۆرک دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و رایگەیاندووە، پەشیمانە و ئەگەر کات بگەڕێتەوە دواوە، ئەو کارە ناکات.
سیزەر سیوک بۆمبەکانی بۆ ئەو سەرکردە و کەسایەتییانەی دیموکراتەکان ناردبوو، کە گرنگترینیان بریتی بوون لە؛
- باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا
- جۆ بایدن، جێگری باراک ئۆباما
- هیلاری کلینتۆن، کاندیدی رکابەری ترەمپ بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا
- ئێریک هۆڵدەر، داواکاری گشتی
- کۆری بوکیر، سیناتۆر
- رۆبێرت دی نیرۆ، هونەرمەند
- جۆرج سۆروس، ملیاردێر
باسنيوز
