نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 73سەنت دابەزی، کە ڕێژەی لەسەدا 1.2ی نرخی دواین مامەڵەیەتی و بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا 61.16 دۆلارە، ئەمە لەکاتێکدا رۆژی هەینی رابردو پاش داشکاندنە گەورەکە بەڕێژەی لەسەدا 3 نرخەکەی بەرزبوەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 62 سەنت دابەزیوە
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 62 سەنت و رێژەی لە سەدا 1.1 دابەزیوە، کە ڕێژەی لەسەدا یەک و پۆینت یەکی نرخەکەی پێشویەتی و بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکسای لە 55.04 دۆلاردا جێگیربو.
هاوکات، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا بەهۆی ئەگەری جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین وەک دو گەورەترین ئابوری جیهان، نرخی نەوتی خاو کەمترین ئاستی خۆی لەماوەی شەش مانگی رابردودا تۆمارکرد و نرخی زێڕیش بەرزبونەوەی چاوەڕوان نەکراوی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش وەک کەرەستەیەکی گونجاو بۆ هێشتنەوە و هەڵگرتنی لەکاتی جەنگی بازرگانیدا.
خەندان
