260 کۆچبەر لەسنوری نیوان تورکیا- یۆنان دەستگیرکران

260 کۆچبەر لەسنوری نیوان تورکیا- یۆنان دەستگیرکران
نوێنەری فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا رایگەیاند، 260 کۆچبەر لە سنوری نیوان تورکیا- یۆنان دەستگیرکراون.

رۆژ عەزیز، نوێنەری فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە رایگەیاندوە، دوێنێ یەکشەممە لە ناوچەکانی ئەدرنە 36 کۆچبەر و لە شاری موغلاو بوردوم لەچەند بەلەمی جیاوازدا 81 کۆچبەر و لەناوچەی کوشاداسێ 42 کۆچبەر و لەناوچەی چەشمەی سەربە شاری ئیزمیر 56 کۆچبەر دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها لە ناوچەی دیکیلی سەر بەشاری ئیزمیر 45 کۆچبەر دەستگیرکراون کە 29 مناڵ و 9 ژنی تێدا بو.

رۆژ عەزیز دەشڵێت، کۆی ئەو کۆچبەرانەی کە دوێنێ لەسنوری نیوان تورکیا- یۆنان دەستگیرکراون 260 کۆچبەر.







خەندان
Top