ئەمریکا هەڕەشە لەچین دەکات و بەهۆکاری پشێوەی زەریای هندی دەزانێت
بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ یەکشەممە مارک ئەسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لەسدنی پایتەختی ئوستورالیا بەرۆژنامەنوسانی راگەیاندوە وڵاتەکەی دژی هەنگاوەکانی چینە لەزەریا هندی-هێمن و پێیانوایە ئەدبنەهۆی نائارامی لەناوچەکە.
هیچ وڵاتێک ناتوانێت و بۆی نیە رێگەی ئاوی زەریای هندی-هێمن کۆنترۆڵ بکات
لەوبارەیەوە ئەسپەر رایگەیاندوە هیچ وڵاتێک ناتوانێت و بۆی نیە رێگەی ئاوی زەریای هندی-هێمن کۆنترۆڵ بکات و ئەوان لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان گفتوگۆ دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
وتیشی ئەوان دژی هەنگاوەکانی چینن کە هەڵساوەبە سەربازگەکردنی زەریا و رێگا ئاوییەکان، جێبەجێکردنی سیاسەتی قەرز و سەپاندنی ئابوری خۆی و دزینی هونەری داهێنانی وڵاتانی دیکە، ئەمە رێگەی پێنادرێت و ئەوان دژی دەوەستن.
رۆژی هەینی رابردوش مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند رەفتاری خراپی چین جێگای قبوڵ نیە کە لەمپەر لەبەردەم بازرگانی ئازاددا دروستدەکات.
ئەمریکا و چین لەشەڕێکی گەورەی پارراستنی بەرژەوەندییە ئابوری و سیاسییەکاندان و لەماوەی رابردوشدا بەهۆی زیادکردنی گومرگی سەر کاڵاکانی یەکتری لەجەنگێکی گەورەی بازرگانی نزیکبونەوە.
خەندان
