ئه‌مه‌ریكا: ده‌توانین هاوپهیمانیەتییهكی ده‌ریایی له كه‌نداو پێكبهێنین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سیدنی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مارك ئیسپێر، وه‌زیری به‌رگری ئوسترالیا، هۆكاره‌كانی پێكهێنانی هاوپهیمانیەتییهكی له‌و جۆره‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و گرژیانه‌ی ئه‌مدواییه‌ی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز، كه به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، ئێران بووه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان، كه ئێستا دوو كه‌شتی به‌ریتانی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه.
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و دوو كه‌شتییه به‌ریتانییه، وه‌ڵامی تارانه بۆ له‌نده‌ن، كه كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی له گه‌رووی جه‌به‌ل تاریق ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه.
تا ئێستاش هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له ئه‌وروپا و ئاسیا، به گوێره‌ی پێویست به پیر ئه‌و داوایه نه‌چوونه، به‌تایبه‌تیش ئه‌ڵمانیا، كه له بری پێكهێنانی هێزی سه‌ربازی ده‌ریایی، داوا ده‌كات كێشه‌كان به رێكاری دیپلۆماسی چاره‌سه‌ر بكرێن.
K24 -
