لە مۆسکۆ خۆپیشاندەران روبەڕوی "گرتنی بەکۆمەڵ" بونەوە

لە مۆسکۆ خۆپیشاندەران روبەڕوی
ئەمرۆ پۆلسی مۆسکۆ سەدان خۆپیشاندەری دەستبەسەرکرد، کە لە دژی بریاری دورخستنەوەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنەکان رژابونە سەرشەقام.

لە گرتە ڤیدیۆەکدا دەردەوکەوێت، پۆلیسی ئەو شارە بە شێوەیەکی زۆر نایاساییانە بڵاوە بە خۆپیشاندەران.


لە کاتژمێری سەرەتای خۆپیشاندانەکاندا، زیاتر لە 200 خۆپیشاندەر دەستبەسەرکراون، هاوکات پۆلیس رێگای لە خۆپیشاندەران گرتوە بەرەو شەقامی بازنەی بیولڤەرد برۆن.

پۆلیس بە بەکارهێنانی زەبر، بڵاوی بەخۆپیشاندەران کردوە، هەندێک لە خۆپیشاندەراn لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی ئەو شارە روبەڕوی توندوتیژی بونەوە.





خەندان
Top