توركیا به‌رپرسی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له ئه‌ورپا ده‌ستگیر ده‌كات
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی گواستییه‌وه، "(م.س) كه چالاكێكی په‌كه‌كه بوو له نه‌رویج و هاوكات به‌رپرسی چالاكییه‌كانی حزبه‌كه‌ی بوو له ئه‌وروپا، به‌ر له ماوه‌یه‌ك سه‌ردانی توركیای كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "دوای گه‌یشتنی زانیاری له‌سه‌ر هاتنی ناوبراو بۆ ناو توركیا و هه‌وڵه‌كانی بۆ دووباره جێهێشتنی ئه‌و وڵاته، هێزه‌كانی میت و ئاسایشی توركیا ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنیێكی گه‌ڕان به‌دوای (م.س)ـدا كردووه و له 27ی مانگی رابردوو توانیویانه ده‌ستگیری بكه‌ن و له 31ی هه‌مان مانگ ره‌وانه‌ی دادگا بكه‌ن".
دواتریش دادگای توركیا به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له پارتی كرێكارانی كوردستان، سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه‌دا سه‌پاندووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له میدیاكان ئاماژه به ماوه‌ی زیندانیكردنه‌كه‌ی بكرێت.
k24 -
