چین: ئەگەر ئەمریکا شەڕ هەڵبژێرێت، ئێمەش شەڕ دەکەین

 چین: ئەگەر ئەمریکا شەڕ هەڵبژێرێت، ئێمەش شەڕ دەکەین
باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا بیەوێت گفتوگۆ بکات، ئێمە لەگەڵ گفتوگۆین، بەڵام ئەگەر شەڕ هەڵبژێرێت، ئێمەش شەڕ دەکەین.

ژانگ جوون، باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ناکۆکی بازرگانی نێوان ئەمریکا و وڵاتەکەی رایگەیاند، هەڵوێستی چین لەو بارەوە زۆر روونە، ئەگەر ئەمریکا گفتوگۆ هەڵبژێرێت، گفتوگۆ دەکەین، ئەگەر شەڕیش هەڵبژێرت، ئێمەش شەڕ دەکەین.

باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند، ئەگەر چین شەڕ بکات، بەتەنیا لە پێناو خۆی شەڕ ناکات، بەڵکو شەڕ لە پێناوی باشتربوونی ئابووری جیهان دەکات، شەڕ لە پێناو بازرگانی ئازاد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەکات.

سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی هۆنگ کۆنگیش، ژانگ جوون ئاماژەی بەوەدا، چین هەرگیز رێگەنادات، هیچ وڵاتێک دەستوەردان لەکاروباری نێوخۆیی وڵاتەکەیدا بکات و حکومەتی چین پشتیوانی لەو هەنگاوانەش دەکات کە لەلایەن ئیدارەی هۆنگ کۆنگەوە دەنرێن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی هەرێمەکە.








رووداو
Top