جێفری: ئهمهریكا له ههڕهشهكانی پهكهكه نیگهرانه
گوتیشی وەك روونە، کورد و هیزەکانی پێشمەرگە هێڵێکی فراوان لە سەرووی ئەو ناوچەیە دەپاریزن، دوایین هێرش کە قوربانی لێکەوەتەوە لەسەر ئەو هێڵە بووە.
هاوكات نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانیەتی دژی داعش، جێیمس جێفری رایگەیاند، داعش لە سوریا و عێراق بوونیان هەیە.
گوتیشی: داعش لە ناوچە دوورەدەستەکانی عێراقیش لە شێوەی شانەی نووستوو دەردەکەون و کردەی تیرۆرستی ئەنجام دەدەن، بە تایبەت لە نزیك موسڵ و سنوورەکانی هەرێمی کوردستان تا بەغدا.
جێفری ئاماژەی بەوەشدا، کە هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە و هاوپیەمانان رووبەروویان دەبنەوە.
دلنیاییشی دا لەوەی، ئەوان راهێنانیان بە هیزە عێراقییەکان و پێشمەرگە کردووە و بەردەوامیش دەبن.
ههروهها جێفری جەختی کردەوە، ئەوان پابەندن لە شکستپێهێنانی داعش لە باکووری رۆژئاوای سوریا لە پاراستنی هەسەدە و رێگە نادهن هیرشیان بکرێتەسەر.
جێفری گوتیشی: ئەوان بە هەمان شێوە نیگەرانی هەڕەشەکانی پەکەکەن، لە دژی تورکیا، وەك کوشتنی دیپلۆماتكارێکی تورکیا لە هەولێر، بۆیە دەیانەوێت ئەو دوو نیگەرانیە لە بەرچاو بگرن، چونکە تورکیا هاوپەیمانێکی گرنگی ئەوانە لە ناتۆ و لە هاوپەیمانیەتی دژی داعش.
K24 -
