ئیسرائیل بۆردومانی جبەخانەیەكی كرد له عێراق
جبەخانەکانی ئێرانی لە ناوچەیەکی باکوری رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەختی بۆردومان کردوە
بەگوێرەی ئاژانسی هارێتز-ی ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە بەکارهێنانی فرۆکەی F-35 ی ئەمریکی جبەخانەکانی ئێرانی لە ناوچەیەکی باکوری رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەختی بۆردومان کردوە.
رێکەوتی 19ی مانگی رابردو، فرۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل بۆردومانی جبەخانەی ئەشرەفیان کردە
سەرچاوەیەک کە نەیوستوە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسەکەی راگەیاندوە، رێکەوتی 19ی مانگی رابردو، فرۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل بۆردومانی جبەخانەی ئەشرەفیان کردە، کە موشەک و چەکی ئێرانی تیادا بوە.
رۆژی یەکشەمەی رابردو، بۆ دوەمجار بۆردومانی هەمان جبەخانە کراوەتەوە
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە رۆژی یەکشەمەی رابردو، بۆ دوەمجار بۆردومانی هەمان جبەخانە کراوەتەوە، راوێژکارێکی سەربازی تیادا برینداربوە.
کامپی ئەشرەف، 80 کیلۆمەتر لە سنوری ئێران و 40 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژهەڵاتی بەغداوە دورە، پێشتر لەلایەن گروپی موجاهیدینی ئێران بەکاردەهێنرا کە دژی حکومەتی ئێران شەڕیاندەکرد.
خەندان
