ئیسرائیل بازنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێگه‌كانی ئێران فراوان ده‌كات
ئه‌و لایه‌نه ئه‌منیانه ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه، پێشڤه‌چوونه‌كانی سیاسه‌تی ئیسرائیل ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنی ته‌لئه‌ڤیڤ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان له سووریا. به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی داوه له سووریا، ئیسرائیل چالاكییه‌كانی له سووریا دووبه‌رامبه‌ر كردووه و تونیوویه‌تی هێرش بۆ سه‌ر میلیشیاكان ئه‌نجام بدات و پێگه و كارگه‌كانی چه‌ك و مووشه‌ك بكاته ئامانج. به‌و هۆیه‌شه‌وه ئێرانییه‌كان ته‌كتیكی خۆیان له سووریا گۆڕیوه و له به‌رامبه‌ردا كۆگای كۆكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه زیره‌كه‌كانی له عێراق دامه‌زراندووه و ده‌یه‌وێت ده‌رفه‌تێك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیباته ناو سووریا و ئه‌و ناوچانه‌ی لوبنان كه حزبوڵڵای لوبنان تێیاندا ده‌سه‌ڵاتدارن.به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوانه كه رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ناوی نه‌هێناون،هه‌ر چه‌نده ئێران به‌شێویه‌كی كاتی ئه‌و وێستگانه‌ی داناوه و سه‌كۆی مووشه‌كیی جوڵاو له‌سه‌ر بارهه‌ڵگر به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام زانیاریی ئه‌وه هه‌یه كه ئێران پلان بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌ی مووشه‌كی له دژی ئیسرائیل بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ داده‌ڕێژێ".
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵین: "جگه له‌وه‌ش ئێران ده‌یه‌وێت مووشه‌كی نوێ بباته ناو سووریا و سوپای پاسدارانیش سوورن له‌سه‌ر بردنه ناوه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان. وه‌ك مووشه‌كی زولفه‌قار كه به پێشكه‌وتوو داده‌نرێت و هه‌ڵگری كڵاوه‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌یه و موشه‌كی فه‌تح 10 ئه‌ویش یه‌كێكی دیكه‌یه له مووشه‌كه‌كان".
K24 -
