ئه‌مەریكا گه‌مارۆ ده‌خاته سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا دوای چه‌ندین هه‌فته له هه‌ڕه‌شه‌كردن، ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌مارۆی خسته سه‌ر محەمەد جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران.
ئاژانسه جیهانییه‌كان له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی پایه‌به‌رزی ئه‌مریكا هه‌واڵی گه‌مارۆخستنه سه‌ر زه‌ریفیان پشتڕاستكرده‌وه و ڕایانگه‌یاند كه دۆناڵد تڕا‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا، گه‌یشتووه‌ته ئه‌وبڕیاره كه “ئیتر به‌سه!” و پێویسته به‌ر به زه‌ریف بگیرێت.
به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌مریكی به كه‌ناڵی (CNN)ی ڕاگه‌یاندووه كه بڕیاره‌كه‌ی واشنگتۆن دوای ئه‌وه دێت كه سه‌رۆك و ئیداره‌ی ئه‌مریكا گه‌یشتنه‌وه ئه‌و ده‌ره‌نجامه كه محمد جه‌واد زه‌ریف ڕاسته‌وخۆ سیاسه‌تی “بێباكانه” عه‌لی خامه‌نه‌یی، ڕابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران جێبه‌جێ ده‌كات و هه‌ربۆیه‌ش شایانی سزایه.
به پێی سزاكانی ئه‌مەریكا، ئه‌و وڵاته ڕێگه نادات زه‌ریف سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات و ئه‌گه‌ر خاوه‌ندارێتی هه‌ر موڵ و داراییه‌كیش بكات له ناو خاكی ئه‌مریكا، ئه‌وا واشنگتۆن ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی زه‌ریف له كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك، به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه ئاشكرای كرد كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وكاته ده‌توانێت بڕیارێكی تایبه‌ت بۆ گه‌شتێكی سنووردانی زه‌ریف بۆ ناو خاكی ئه‌مریكا بدات.
باس‌نیوز
