حەمزە بن لادن كوژرا

حەمزە بن لادن كوژرا
ئەمشەوی چوارشەممە تۆڕی (ئێن بی سی)ی ئەمریكی هەواڵی كوژرانی حەمزەی كوڕی ئوسامە بن لادنی بڵاو كردەوە، كە لە جێی باوكیدا كرابووە سەرۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە.


حەمزە كە بە گوتەی چەند بەرپرسێكی ئەمریكا، جێگرەوەی بن لادن بووە یاخود كاندید بووە تا لە شوێنی بن لادندا ببێتە سەرۆكی ئەلقاعیدەی تیرۆریست، ئەمشەو بە پێی میدیاكانی ئەمریكا كوژراوە.


هیچ زانیارییەك لەبارەی چۆنیەتی كوژرانەكەی حەمزە ئاشكرا نەكراوە، تەنانەت شوێن و كاتی كوژرانەكەشی روون نەكراوەتەوە.


حه‌مزه‌ بن لادن كە ته‌مه‌نی 30 ساڵە، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو لەلایەن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاوە پاداشتی يه‌ك مليۆن دۆلار ته‌رخان كرا بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ زانيارى دروست له‌باره‌یەوە بدات و ببێته‌ هۆى ده‌ستگيركردنى.
bas njews -
Top