دادگای ئۆكرانیا سەبارەت بە كەشتیە نەوتهەڵگرەكەی روسیا بڕیاریدا
دادگای ئۆدێسا لە باشوری وڵات بڕیاریداوە ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرە روسیە لای خۆی بهێڵێتەوە
ئاناتولی ماتیۆس، داواكاری گشتی سەربازی لە ئۆكرانیا رایگەیاند، "دادگای ئۆدێسا لە باشوری وڵات بڕیاریداوە ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرە روسیە لای خۆی بهێڵێتەوە، كە هەفتەی رابردو لە دەریای رەش دەستیبەسەرداگیرا".
بەپێی وتەكانی داواكاری گشتی سەربازی لە ئۆكرانیا، ئەو كەشتیە نەوتهەڵگرە روسیەو لەكاتی پێكدادانە دەریاییەكەی نێوان روسیا-ئۆكرانیا كە ساڵی رابردو رویدا بەشداریكردوە و بە روبەروبونەوەی ئۆكرانیا تۆمەتبارە.
چوارشەممەی رابردو 24ی تەمموز ئەو كەشتیە روسیە گەیشتوەتە بەندەری ئیسماعیل لە ناوچەی ئۆدێسا
لە راگەیەندراوێكی حكومەتی ئۆكرانیاوە ئەوەش رونكراوەتەوە، "چوارشەممەی رابردو 24ی تەمموز ئەو كەشتیە روسیە گەیشتوەتە بەندەری ئیسماعیل لە ناوچەی ئۆدێسا و دەستبەجێ لە لایەن هێە دەریاییەكانی ئۆكرانیاوە دەستیبەسەردا گیراوە".
لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لە تەواوی روداوەكە دەكەین تا بگەینە بڕیارێكی گونجاو
لە بەرامبەردا دەسەڵاتدارانی روسیا سەبارەت بە دەستگیركردنی ئەو كەشتیە نەوتهەڵگرە هۆشداریان دایە ئۆكرانیا و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەوباریەوە رایگەیاند، "لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لە تەواوی روداوەكە دەكەین تا بگەینە بڕیارێكی گونجاو".
ئەو بەرپرسەی روسیا وتیشی، "ئەگەر ئەو روداوە بە مەبەستی دیلكردنی روسیەكان و كەشتیەكە بێت، ئەو كارە پێشێلكاری یاسای نێودەوڵەتیەکانە و سزاكانی دواناكەوێت".
خەندان
