پۆمپیۆ: هیچ پلانێک نیە بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی دیکەی ترەمپ و کیم

پۆمپیۆ: هیچ پلانێک نیە بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی دیکەی ترەمپ و کیم
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هیوادارە بەمزوانە گفتوگۆ لەگەڵ کۆریای باکوردا بکەن، بۆ زیندوکردنەوەی دۆسییەی چەکی ئەتۆمی ئەو وڵاتە.

هیوادارم بەمزوانە لەسەر ئاستی کار لەگەڵ کۆریای باکوردا گفتوگۆ بکەین


مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەی کۆبونەوەی دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆن ئون، وتی، "هیوادارم بەمزوانە لەسەر ئاستی کار لەگەڵ کۆریای باکوردا گفتوگۆ بکەین، لەبارەی زیندوکردنەوەی دۆسییەی چەکی ئەتۆمی ئەو وڵاتە".

لە ئێستادا هیچ پلانێک نیە بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی دیکەی نێوان سەرۆک ترەمپ و کیم جۆنگ ئون


ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا هیچ پلانێک نیە بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی دیکەی نێوان سەرۆک ترەمپ و کیم جۆنگ ئون".

30ی حوزەیرانی ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور لە ناوچەی داماڵراوی سەربازی نێوان کۆریای باکور و باشور بۆ جاری سێیەم کۆبونەوە.

بۆ یەکەمین جار لە 12 ی حوزەیرانی 2018 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور لە سەنگافورە کۆبونەوە


بۆ یەکەمین جار لە 12 ی حوزەیرانی 2018 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور لە سەنگافورە کۆبونەوە و یاداشتێکی لێکتێگەشتنیان واژۆکرد کە چەندین سەرەداوی رێکەوتنێکی گەورەی تێدا بەیانکرابو.

کۆبونەوەی دوەمی نێوان هەردو سەرۆک لە 28ی شوباتی ئەمساڵ بو لەهانۆی پایتەختی ڤێتنام کە تێیدا بەبێ هیچ ئەنجامێک و پێش وادەی دیاریکراوی خۆی کۆبونەوەکە کۆتایهات.




خەندان
Top