ترەمپ: ئێران هەرگیز لە جەنگدا براوەنەبوە و لە هیچ دانوستانێكدا نەیدۆڕاندوە
لە جەنگدا براوەنەبوە، بەڵام لە دانوستاندا سەركەوتوبوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دوێنێ سێشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "ئێران تا ئێستا لە هیچ جەنگێكدا براوە نەبوە، بەڵام لە ئەنجامدانی هیچ دانوستانێكیشدا نەیدۆڕاندوە".
ئەو وتانەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان پاش لێدوانێكی مایك پۆمپیۆ، هاوشێوەی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دێت كە هەفتەی رابردو رایگەیاند "ئەگەر پێویست بكات ئامادەیە لەپێناو ئەنجامدانی دانوستان بڕواتە ئێران و راستەوخۆ لەگەڵ گەلی ئێران بدوێت".
پاش رۆژێك لەو لێدوانە پۆمپیۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "ئێران پێشنیارەكەمی بۆ سەردانكردنی تاران پەسەندنەكردوە".
خەندان
