بۆریس جۆنسن بۆ یەکێتی ئەوروپا: ئامادەین بۆ دانوستانەکانی جیابونەوە

بۆریس جۆنسن بۆ یەکێتی ئەوروپا: ئامادەین بۆ دانوستانەکانی جیابونەوە
وتەبێژی سەرۆک وەزیری بریتانیا رایگەیاند، سەرۆک وەزیران بە سەرۆکانی یەکێتی ئەوروپای راگەیاندوە ئامادەیە بۆ دانوستانەکان سەبارەت بە جیابونەوەی بریتانیا لە یەکێتیەکە.

ئەو رێکەوتنەی پێشتر واژۆکراوە لەلایەن بریتانیا و یەکێتیەکەدا سێ جار لەلایەن پەرلەمانی بریتانیاوە رەتکراوەتەوە



وتەبێژی بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیری بریتانیا رایگەیاندوە، "سەرۆک وەزیر هەڵوێستەکەی بۆ رابەرانی ئەوروپا ڕون کردوەتەوە، ئەوەش ئەوەیە ئەو رێکەوتنەی پێشتر واژۆکراوە لەلایەن بریتانیا و یەکێتیەکەدا سێ جار لەلایەن پەرلەمانی بریتانیاوە رەتکراوەتەوە، بۆیە پێویستی بە گۆڕانکارییە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "سەرۆک وەزیر خۆشحاڵ دەبێت دابنیشێت بۆ دانوستانەکان کاتێک هەڵوێستەکە دەگۆڕدرێت، بەڵام لەگەڵ هەر کەسێکدا قسەی کردبێت پێی وتوە دەبێت ئەوە روبدات".

دوشەممەی رابردو بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا رایگەیاند، تا 31ی ئۆکتۆبەری داهاتو بەرێکەوتن یان بەبێ رێکەوتن لەیەکێتی ئەوروپا دەردەچین.

یەکێتی ئەوروپا داوایەکی بۆریس جۆنسنی رەتکردەوە بۆ ئەنجامدانی رێکەوتنێکی نوێ


ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردو یەکێتی ئەوروپا داوایەکی بۆریس جۆنسنی رەتکردەوە بۆ ئەنجامدانی رێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ یەکێتییەکە و رایگەیاند دواین رێکەوتنیان لەگەڵ بریتانیا ئەو رێکەوتنەیە کە لەگەڵ تێریزامەی ئەنجامیانداوە.

لەلایەکی ترەوە، مشیل بارنەر دانوستکاری یەکێتی ئەوروپا ئەندامانی یەکێتییەکەی ئاگادارکردەوە کەبۆریس جۆنسن دەیەوێت هەڵوێستی ئەندامانی یەکێتییەکە دابەشبکات بەهەڕەشەکردنی دەرچون بەبێ رێکەوتن.

دەسەڵاتی ئەنجامدانی گفتوگۆ و دانوستانیان لەبارەی برێگزیتەوە نەداوەتە برۆکسل


هاوکات، جین کلۆدی سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بریتانیای راگەیاندوە سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا دەسەڵاتی ئەنجامدانی گفتوگۆ و دانوستانیان لەبارەی برێگزتەوە نەداوەتە برۆکسل.





خەندان
Top