سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نقه‌ره 16 کەس بەتۆمەتی پەیوەندیان بە فەتحوڵا گولەن، دەستگیرکراون.
بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 41 ئه‌فسه‌ر لە فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانیی ده‌ركرا، له‌وانه‌ش 16 گومانلێكراویان ده‌ستگیركراون
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نقه‌ره لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌کانیاندا بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 41 ئه‌فسه‌ر لە فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانیی ده‌ركرا، له‌وانه‌ش 16 گومانلێكراویان ده‌ستگیركراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیاری دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە هاتوە کە ده‌ركه‌وتوه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه‌دا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی جێگر و سه‌ر شه‌قامه‌وه په‌یوه‌ندییان به ئیمامه مه‌ده‌نییه‌كانی فەتحوڵا گولەنەوە كردوه.
گومانلێكراوان كارمه‌ندی فه‌رماندەیی هێزه‌كانی وشكانین و پله‌ی ئه‌فسه‌ریان هه‌یه
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باسلهوهكراوه، گومانلێكراوان كارمه‌ندی فه‌رماندەیی هێزه‌كانی وشكانین و پله‌ی ئه‌فسه‌ریان هه‌یه، تا ئێستا 16 کەسیان ده‌ستگیركراون.
حکومەتی تورکیا فەتحوڵا گولەن، رێبەری رەوتی خزمەت بە بەرپرسیار دەزانێت لە کودەتا سەربازییەکەی 2016
حکومەتی تورکیا فەتحوڵا گولەن، رێبەری رەوتی خزمەت بە بەرپرسیار دەزانێت لە کودەتا سەربازییەکەی 2016 و تا ئێستاش هەمو ئەوانە دور دەخاتەوە و دەستگیریان دەکات کە ئەندام و لایەنگری رەوتی گولەنن، هاوکات چەندینجاریش داوای لە ئەمریکا کردوە فەتحوڵا گولەنی رادەستبکرێتەوە کە لەو وڵاتە نیشتەجێیە.
فەتحوڵا گولەن رەتیكردوەتەوە پەیوەندی هەبوبێت بە كودەتا سەربازییەكەی توركیاوە
فەتحوڵا گولەن، رێبەری رەوتی خزمەت، لە ساڵی 1999ەوە تا ئێستا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیای ئەمریکا نیشتەجێیە رەتیكردوەتەوە، كە پەیوەندی هەبوبێت بە كودەتا سەربازییەكەی ساڵی 2016ی توركیاوە.
خەندان
