بەرپرسێكی ئێران: ئەمریكا و بریتانیا دەیانەوێت گەروی هورمز كۆنترۆڵ بكەن

 بەرپرسێكی ئێران: ئەمریكا و بریتانیا دەیانەوێت گەروی هورمز كۆنترۆڵ بكەن
ئەمینداری ئەنجومەنی بەرژەوەندی دەسەڵاتی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی رێگەنادات ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و بریتانیا گەروی هورمز كۆنترۆڵ بكەن.

ئەمریكا و بریتانیا دەیانەوێت گەروی هورمز كۆنترۆڵ بكەن


موحسین رەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی بەرژەوەندی دەسەڵاتی ئێران لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و بریتانیا هەوڵدەدەن لە ناوچەی كەنداو ناسەقامگیری دروستبكەن و كۆنترۆڵی هاتوچۆی گەروی هورمز بكەن".

سەبارەت بەو بابەتە رەزایی وتی "ئێمە رێگەنادەین ئەو دو وڵاتە كۆنترۆڵی ناوچەكە بكەن و ئێران دەیەوێت ئازادی هاتوچۆی دەریایی بپارێزێت".

رودانی جەنگ تەواوی ناوچەكە دەخاتە مەترسیەوە


ئاماژەی بەوەشكرد " دروستكردنی نائارامی لە ناوچەكەدا و هەڵگیرسانی هەر جەنگێك دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ئابوری و ئاسایشی تەواوی جیهان"، رونیشیكردەوە "ئێران جەنگی ناوێت، بەڵام لەكاتی هەر هێرشێكدا بەرگری لە خۆمان دەكەین".

سەبارەت بە بە روبەڕوبونەوەی سیاسەتەكانی ئەمریكا رەزایی وتی "ئێران دەیەوێت لەگەڵ چین هاوكاربێت تا روبەڕوی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان ببنەوە، چونكە ئەو وڵاتە خوازیاری زیاتركردنی گرژی و ئاڵۆزیەكانە".

ئەو وتانەی رەزایی لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ یەكشەممە كەشتیەكی جەنگی بریتانی گەیشتە گەروی هورمز و حكومەتی ئەو وڵاتەش رایگەیاند "كەشتیەكە بە مەبەستی پاراستنی كەشتیە نەوتهەڵگرەكان لەو ناوچەیەدایە".





خەندان
Top