سوپای ئیسرائیل مانۆڕێکی سەربازی لە نزیک غەززە رێک دەخات
مانۆڕەکە بە بەشداریی هێزی زەمینی، دەریایی و ئاسمانیی ئیسرائیل لە چوارچێوەی مەشقەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە ساڵی 2019، ئەنجام دەدرێت.
ئەفیغای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوو، مانۆڕەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 28-7-2019 دەست پێ دەکات و تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
کەرتی غەززەی فەلەستین لەساڵی 2007ـەوە لەلایەن بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس)، دەستی بەسەردا گیراوە و لەوێوە بەردەوام بە مووشەک، کۆمەڵگە جوولەکەنشینەکانی ئیسرائیل بۆردومان دەکرێ.
حەماس بزووتنەوەیەکی تیرۆریست و توندڕەوی فەلەستینییە و لەلایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە خراوەتە ناو لیستی تیرۆر. سەرکردەکانی حەماس باس لەوە دەکەن، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی ماددی و سەربازییان دەکات.
باسنيوز
