مایك پۆمپیۆ: چالاككردنی S-400ی كه وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ستیپێكردووه مایەی قبوڵ نیە
ره‌نگه سزای دیكه بسه‌پێنرێن، به‌رونی ئێمه ده‌مانه‌وێت S-400ه‌كان نه‌خرێنه گه‌ڕ، ئامانجمان ئه‌مه‌یه
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 له روسیا له‌لایه‌ن توركیاوه رایگه‌یاند، "ره‌نگه سزای دیكه بسه‌پێنرێن، به‌رونی ئێمه ده‌مانه‌وێت S-400ه‌كان نه‌خرێنه گه‌ڕ، ئامانجمان ئه‌مه‌یه".
چالاككردنی S-400ی كه وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ستیپێكردووه مایەی قبوڵ نیە
پۆمپیۆ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه درێژه‌ی هه‌یه و چالاككردنی S-400ی كه وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ستیپێكردوه، به "هه‌نگاوێك كه مایه‌ی قبوڵ كردن نییه" ناوبرد.
باسی له‌وه‌شكردوه، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ده‌سته‌به‌ری ده‌ركردنی توركیایان له پڕۆگرامی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35 كردوه و ماوه‌یه‌كی زۆره به ئه‌نقه‌ره ده‌ڵێن S-400 و F-35 ناگونجێن و، وتی، ''به‌شێكی ئه‌و سیستمه S-400یان وه‌رگرتوه، ده‌مانه‌وێت توركه‌كان دوباره چاو به‌وه‌دا بخشێننه‌وه''.
خەندان
