2.5 ملیار لە بودجەی پێنتاگۆن بۆ دروستکردنی دیواری مەکسیک بەکاردەهێندرێت

2.5 ملیار لە بودجەی پێنتاگۆن بۆ دروستکردنی دیواری مەکسیک بەکاردەهێندرێت
دادگای باڵای ئەمریکا رێگە بە ئیدارەی ترەمپ دەدات 2.5 ملیار دینار لە بودجەی پێنتاگۆن بۆ دروستکردنی دیواری سەر سنووری مەکسیک خەرج بکات.

بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکا دژی بڕیارێکی دادگای ئەو وڵاتەیە کە پێشتر بەکاربردنی بودجەی پێنتاگۆنی بۆ دروستکردنی دیوار لەسەر سنووری مەکسیک قەدەخەکردبوو.

بە گوێرەی بڕیارەکە ئیدارەی ترەمپ دەتوانێت بە سوودوەرگرتن لە بودجەی پێنتاگۆن چەند بەشێک لە دیوارەکە دروستبکات، بڕی پارەی رێگەپێدراویش دوو ملیار و 500 ملیۆن دینارە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ لە توویتێکدا ئەو بڕیارەی دادگای باڵای بە سەرکەوتنێکی گەورە وەسف کرد و رایگەیاند، سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ ئاسایشی سنووری و سەروەری یاسا.

درووستکردنی دیوارێک لەسەر سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک یەکێ بوو لە بەڵێنەکانی ترەمپ لەکاتی کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ساڵی 2016ـدا.






رووداو
Top