ترەمپ کارێکی ئیمانوێڵ ماکرۆن بە ”گەمژەیی“ ناودەبات
سەرۆکی ئەمریکا کارێکی سەرۆکی فەرەنسا بە گەمژەیی ناودەبات و هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات.
ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بڕیاری سەپاندنی باجی بەسەر کۆمپانیا گەورە ئەمریکییەکانی بواری ئینتەرنێت داوە.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەو بڕیارەی ماکرۆن هەراسان بووە و رایگەیاندووە، ”بەم زووانە وەڵامی گەمژەیی ماکرۆن دەدەینەوە
لە مانگی 6ـی ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەهۆی کێبڕکێی ”ناشەریفانە“، ئەگەر هەیە باجی گومرگی زیاتر بەسەر فەرەنسا بسەپێنێت.
باسنیوز
