سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا دوو وەزارەت بە برایەکی خۆی دەسپێرێ
بەپێی هەواڵی میدیا بەریتانییەکان، بۆریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوو وەزارەتی دەوڵەت بە جۆ جۆنسۆنی برای، دەسپێرێت.
دوو وەزارەتەکە بریتین لە:
- وەزیری دەوڵەت بۆ فێرکردن.
- وەزیری دەوڵەت بۆ ئابووری، وزە و ستراتیجیەتی پیشەسازی.
جۆ جۆنسۆن (تەمەن 47 ساڵ)، برای بچووکی بۆریس جۆنسۆن (تەمەن 55 ساڵ)ـە و خوشک و برایەکی دیکەشیان هەیە.
رۆژی چوارشەممە 24-7-2019، بۆریس جۆنسۆن ودک سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای تێرێزا مەی، دەست بەکار بوو.
باسنيوز
