کۆریای باکوور دوو مووشەکی کورتمەودا تاقی دەکاتەوە

کۆریای باکوور دوو مووشەکی کورتمەودا تاقی دەکاتەوە
کۆریای باکوور دوو مووشەکی کورتمەودا تاقی دەکاتەوە و یابان ناڕەزایی دەردبڕێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-7-2019، کۆریای باکوور دوو مووشەکەکەی ئاراستەی دەریا کردووە و دوای بڕینی 430 کیلۆمەتر، کەوتە خوارەوە.

حکوومەتی یابان، کە وڵاتەکەی نزیکە لە کۆریای باکوور، نیگەرانیی خۆی لە تاقیکردنەوەی ئەو دوو مووشەکە دەبرێوە.

کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون بەشێوەیەکی دیکتاتۆری سەرۆکایەتی دەکات، بەردەوام هەوڵی پەرەپێدانی چەک دەدات و بەو هۆیەشەوە چەندین سزای ئەمریکی و نێودەوڵەتی بەسەردا سەپێندراوە.









باسنيوز
Top