سێ تەقینەوەی بەهێز لە کابوڵ روویان دا
تەقینەوەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-7-2019 روویان داوە، کە یەکێکیان خۆکوژێک بە پایسکلێکەوە ئەنجامی داوە و دووانەکەی تریان لەڕێگای ئۆتۆبێلی بۆمبڕێژکراو روویان داوە.
بەهۆی تەقینەوەکانەوە، هەروەک وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاندووە، حەوت کەس گیانیان لەدەست داوە و 21 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەو تەقینەوانە بەر لە سێ رۆژ لە وادەی دەست پێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی گشتیی ئەفغانستان روویان دا، کە بڕیارە هەڵبژاردنەکە لە 28-9-2019 ئەنجام بدرێت.
باسنيوز
