تەقینەوەی سێ بۆمب لەئەفغانسات کوژران وبرینداربونی دەیان کەسی لێکەوتەوە
بەپێی ئەلعەرەبییە، سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە تەقینەوەی سێ بۆمب لەکابوڵی پایتەختی ئەفغانستان کە پاسێکی گواستنەوەی کارمەندانی حکومی کردبوە ئامانج کوژرانی لانیکەم 12 کەس و برینداربونی دەیان کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
پێنج کارمەندی وەزارەتی مین و سوتەمەنی کوژراون و 10ی دیکەش لەپاسەکەدا برینداربون
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، بەهۆی تەقینەوەکانەوە پێنج کارمەندی وەزارەتی مین و سوتەمەنی کوژراون و 10ی دیکەش لەپاسەکەدا برینداربون.
یەکەم کە بۆمبێکی موگناتیسی بو مینی پاسێکی کردە ئامانج
پۆلیسی کابول رایگەیاند، سەرەتا بۆمبی یەکەم کە بۆمبێکی موگناتیسی بو مینی پاسێکی کردە ئامانج و دواتر کەسێک خۆی تەقاندۆتەوە بە پاسەکەی فەرمانبەراندا و دواتریش چەکدارێکی نەناسراو خۆی تەقاندۆتەوەو دەیان کەسی کردۆتە قوربانی.
بەپێی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش، رێژەی گیانلەدەستدان زیاددە بێت بەهۆی ئەو تەقینەوانەوە.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەروداوەکە رانەگەیاندوە و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاش لەگەڵ نوێنەری ناتۆ لەکابوڵ کۆبوەتەوە.
خەندان
