جێگری پێشووی سوپاسالاری توركیا نهێنی ناكۆكییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و واشنتن ئاشكرا ده‌كات
ئیرجین سایجۆن، جێگری پێشووی سوپاسالاری توركیا، هۆكاره‌كانی ناكۆكی و گرژییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتنی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، "به‌ستنه‌وه‌ی كێشه‌كان به كڕینی سیستمی مووشه‌كیی ئێس - 400ـی رووسیا ته‌نیا پاساوه".
سایجۆن گوتیشی: "هۆكاری ناكۆكی و گرژییه‌كان گه‌وره‌تره له كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه، كه واشنتن كردوویه‌تی به پاساوێك، چونكه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت توركیا به‌هێز بێت و ته‌نها بایه‌خ به به‌هێزكردنی هێزی ئیسرائیل ده‌دات".
جێگری پێشووی سوپاسالاری توركیا گوتوویه‌تی: "ئامانجی سیاسه‌تی رۆژئاوا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ گه‌رێنتیكردنی ئاسایشی ئیسرائیل و كۆنترۆڵكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌یه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ر وڵاتێك نه‌یارێتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكات دوور ده‌خرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر توركیا ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره و واشنتن له باره‌ی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس-400ی رووسیاشه‌وه بگه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌وا؛ واشنتن كۆمه‌ڵێ داواكاری دیكه‌ی ده‌بێت، گرنگترینیان پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیایه له‌گه‌ڵ ئێران، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له سووریا و رێگرتن له‌وه‌ی توركیا له قوبرس به دوای نه‌وت و غازدا بگه‌ڕێت.
سایجۆن باسی له‌وه‌شكردووه، هۆكاری گرژییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له‌سه‌ر سیستمی به‌رگری مووشه‌كی رووسی نییه، به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رازی نییه و نایه‌وێت توركیا ببێته هێزێكی هه‌رێمایه‌تی له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتی: واشنتن ده‌ڵێت فڕۆكه‌ی ئێف35 ناده‌ینه توركیا چونكه ره‌نگه نهێنییه‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌یه بكه‌ونه ده‌ست رووسیا، به‌ڵام رووسیا ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و نهێنیانه‌ی ئاشكرا كردووه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی به ده‌ست بگات، ئه‌وا هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت و ئیسرائیل باڵاده‌ستی خۆی له بواری هێزی ئاسمانی له‌ده‌ست ده‌دات.
K24
