پۆمپیۆ و چاوشئۆغڵو لەبارەی S400 و F35 ەوە گفتوگۆیان کرد

پۆمپیۆ و چاوشئۆغڵو لەبارەی S400 و F35 ەوە گفتوگۆیان کرد
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مه‌ولود چاوشئۆغڵو هاوتا تورکییەکەی ئەنجامدا و لەبارەی پەیوەندیەکانی هەردو وڵاتەوە گفتوگۆیان کرد.

میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، مایك پۆمپیۆ و مه‌ولود چاوشئۆغڵو بە تەلەفۆن لەبارەی پەیوەندیەکانی هەردو وڵات و پرسی کڕینی سیستمی موشەکی بەرگری S400 و F35 ەوە گفتوگۆیان کردوە.

چاوەڕوان دەکرێت واشنتۆن سزا بەسەر ئەنقەرەدا بسەپێنێت


هەفتەی رابردو تورکیا سیستمی موشەکی بەرگری S400ی لەلایەن روسیاوە رادەستکرا، ئەوەش وایکرد ئەمریکا بڕیاری راگرتنی پێدانی فڕۆکەی F35 بەو وڵاتە بدات و چاوەڕوانیش دەکرێت واشنتۆن سزا بەسەر ئەنقەرەدا بسەپێنێت.

ئەو دۆخەی ئەوانی تێدان زۆر سەختە، ئێمەش وەک ئەمریکا کەوتوینەتە دۆخێکی سەختەوە


17ی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی وتارێکی پێشکەش کرد و لەبارەی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی S400ی لەلایەن تورکیاوە رایگەیاند، "ئەو دۆخەی ئەوانی تێدان زۆر سەختە، ئێمەش وەک ئەمریکا کەوتوینەتە دۆخێکی سەختەوە".

ئەمریکا ناتوانێت فڕۆکەی جەنگی F-35 بە تورکیا بفرۆشێت، کە هاوپەیمانی ناتۆیە


ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمریکا ناتوانێت فڕۆکەی جەنگی F-35 بە تورکیا بفرۆشێت، کە هاوپەیمانی ناتۆیە لەبەر ئەوەی سیستەمی موشەکیی لە روسیا کڕیوە".

ترەمپ وتیشی، "پەیوەندیم لەگەڵ ئەردۆغان زۆرباشە، بەڵام لە دۆخێکی زۆر سەختە، لەسەری کار دەکەین دەیبینین کە چی رودەدات".







خەندان
Top