بەریتانیا گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەکانی میسر راگرت

  بەریتانیا گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەکانی میسر راگرت


وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هۆشداریی لە هێرشی تیرۆریستی لە میسر دەدات و گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەو وڵاتە، راگرت.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەگەر هەیە هێرشی تیرۆریستی بکرێتە سەر هێزە ئەمنییەکان، شوێنە خواپەرستییەکان و شوێنە گشتییەکانی میسر، کە گەشتیاران رووی تێ دەکەن.

لە بەیاننامەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هۆشداریی داوەتە گەشتیارانی وڵاتەکەی لە میسر، کە باشتر ئاگاداری خۆیان بن و ئەگەر زۆر پێویست نەکا، نەچنە ئەو وڵاتەوە.

ئەو هۆشدارییەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هاوکاتە لەگەڵ راگرتنی هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانیی بەریتانی بۆ فڕۆکەخانەکانی میسر بۆ ماوەی حەوت رۆژ بە هەمان هۆکارەوە.




باسنیوز
Top