ئەمریکا رەزامەندی لەسەر رەوانەکردنی هێزی زیاتر بۆ سعودیە نیشاندا

 ئەمریکا رەزامەندی لەسەر رەوانەکردنی هێزی زیاتر بۆ سعودیە نیشاندا
وەزیری بەرگری ئەمریکا رەزامەندی لەسەر ناردنی هێزی زیاتری وڵاتەکەی بۆ سعودیە دەربڕیوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە راسپاردوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە پنتاگۆن بڵاویکردەوە کە مارک ئاسپەری وەزیری بەرگری ئەمریکا رەزامەندی لەسەر ناردنی هێزی زیاتری وڵاتەکەی بۆ سعودیە دەربڕیوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە راسپاردوە.

ئامانج لەناردنی هێزی زیاتر بۆ ناوچەکە رێگریکردنە لەهەڕەشە لەناکاوەکانی ئێران


بەگوێرەی راگەیەنراوێکی بنکەی سەرەکی هێزی بەرگری ئەمریکا ( پنتاگۆن)، ئامانج لەناردنی هێزی زیاتر بۆ ناوچەکە رێگریکردنە لەهەڕەشە لەناکاوەکانی ئێران.

پێشتریش ریاز رەزامەندی لەسەر میوانداریکردنی هێزی ئەمریکی دەربڕیوە و شا سەلمان رایگەیاندوە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی زیاتری ناوچەکەیە.

بەهۆی روداوەکانی کەندا و دەستبەسەرداگرتنی دو کەشتی نەوتهەڵگری بریتانی لەلایەن ئەمریکاوە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەنداو ناوچەکە بەرەو خراپرتربون دەڕوات.

سعودە ئامادەکاری بۆ روبەروبونەوەی مەترسی ئێرانییەکان دەکات و ئەمریکاش بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لەناوچەکە، سود لەو بڕیارەی سعودیە دەبینێت.





خەندان
Top